فه‌ره‌نساگرنگترین

کڵۆپ دەبێتە بەرپرسی پاریسیەکانیش

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ هەوادارانی تۆپی پێ بەگشتی و هەوادارانی یۆرگن کڵۆپ بەتایبەتی گوێبیستی هەواڵێکی خۆشبوون بە گەڕانەوەی راهێنەرە ئەڵمانییەکە بۆ نێو دونیای تۆپی پێ وەک بەرپرسی یەکەمی یانەکانی تۆپی پێ بۆ سەرجەم تەمەنەکان کە کۆمپانیای رێد بوڵ خاوەندارێتیان لێدەکات.

درێژەی بابەت لەم هەواڵەدا بخوێنەوە:

فەرمی؛ رێد بوڵ گرێبەستی یۆرگن کڵۆپی راگەیاند

وا دیارە پرۆژەکە هەر لە قۆناخی یەکەمدا فراوانبوونی زیاتر بەخۆوە دەبینێت و لە فەڕەنساش یانەی نوێ دەخزێتە نێو چەترە گەورەکەی رێد بوڵەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی لیکیپی فەڕەنسی، یانەی پاریس ئێف سی کە لە پله دووی ئەو وڵاتە یاری دەکات، نزیکە لەوەی بەتاوەوەتی بە کۆمپانیای LVHM و رێد بوڵ بفرۆشرێت.

بەوەش راستەوخۆ پاریسیەکان دەچنە نێو بازنە گەورەکەی ژێر سەرپەرشتی کڵۆپەوە.

یۆرگن کە سەرەتای ساڵی داهاتوو لە پرۆژەکەی دەستبەکار دەبێ، مەرجێکی ئەوەیە لە باری ئۆفەری ئەڵمانیا بۆ پێدانی پۆستەکە لەجێی جولیان ناگلیسمان، ئەوا رێککەوتنەکەی لەگەڵ رێد بوڵ هەڵدەوەشێنێتەوە و راهێنەرایەتی مانشافت لە ئەستۆدەگرێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button