ئیسپانیاگرنگترین

زوبیمێندی باس لە گرنگیپێدانی زلهێزێکی ئەوروپا دەکات

Yariga App

یاریگا –

چاوی زلهێزەکانی ئەوروپا هێشتا لەسەر مارتن زوبیمێندی لانەچوونە دوای ئەوەی ناوبراو هاوینی رابردوو لە کۆتا رۆژەکاندا لیڤەرپوولی رەتکردەوە و مانەوەی لە سۆسیداد راگەیاند.

ئێستا یاریزانە ئیسپانیەکە جێگەی بایەخی مانچێستەر سیتیە و دەنگۆکان بەهێزن کە لە گواستنەوەی زستانەدا سیتی لێی دەچێتەپێشەوە بۆ شوێنگرەوەی رۆدری. لەو بارەیەوە زوبیمێندی کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدایە بۆ یاریەکانی نەیشنزلیگ، وتی

بەردەوام دەنگۆ هەیە، بەڵام تاکو ئێستا پێموایە کە باشترین چارە هەر ئەوەیە کە لەگەڵ ریاڵ سۆسیداد بمێنمەوە.

هێشتا زیاترم پێیە پێشکەشی ئەم یانەیەی بکەم. هێشتا دەمەوێ لێرە گەشەبکەم و بەرەوپێش بچم.

یاریزانە 25 ساڵانەکە لەم وەرزە لە 9 یاریی یانەکەی توانیویەتی گۆڵێک بکات.

بەو لێدوانە نوێیە، کارگێڕی مان سیتی ناچاردەکات هەرچی زووترە بیر لە بژاردەیەکی دیکە بکەنەوە بۆ پڕکردنەوەی شوێنەکەی رۆدری کە ئەم وەرزەی بۆ کۆتایی هاتووە بەهۆی ئەو پێکانە سەختەی بەرامبەر ئارسیناڵ تووشیهات.

بابەتی زیاتر

Back to top button