یاریگا –
ڤۆیسیێچ چێزنی، گۆڵپارێزی پۆڵەندی و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكرایكرد هەرگیز ناتوانیت ئۆفەری بارسێلۆنا رەتبكەیتەوە.
تێر شتیگن گۆڵپارێزی سەرەكی بارسێلۆنا لە یاری بەرامبەر ڤیاڕیال لە گەڕی شەشەمی لالیگا تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت و دوای پشكنینە پزیشكیەكان دەركەوت كە تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بووە و ئەم وەرزە بۆ گۆڵپارێزە ئەڵمانیەكە كۆتاییهاتووە.
دوای پێكانەكەی شتیگن بارسێلۆنا پەیوەندیان بە چێزنی كرد و لە بڕیاری وازهێنانی لە یاریكردن پەشیمان بووەوە و بۆ ماوەی وەرخێك پەیوەندی بە یانە كەتەلۆنییەكەوە كرد.
🔴 𝐄𝐍𝐓𝐑𝐄𝐕𝐈𝐒𝐓𝐀 𝐒𝐏𝐎𝐑𝐓 | Szczesny: “Si dices ‘no’ al Barça es que no tienes huevos para un reto así”
✍️ @tjuanmarti https://t.co/B45eLyB7Gw
— Diario SPORT (@sport) October 9, 2024
لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرت، چێزنی گوتی:
بە وازهێنانم لە یاریكردن دڵخۆش بووم، بەڵام هەستكردن بە دڵخۆشی لە ژیاندا بەس نییە، بەڵام كاتێك ئاڵنگارییەك هەیە دەتەوێت پاڵ بە خۆتەوە بنێیت، بۆ ئەوەی شتێكی ناوازە بكەیت كە خەڵك لە بیریان بێت.
ئەگەر مانگێك پێش ئێستا بیانوتایە یاری بۆ بارسێلۆنا دەكەم ئەوا بێ وەستان پێدەكەنیم، نەمدەتوانی بە خەیاڵیشمدا بیت كە ئەوە رووبدات و من پەیوەندی بە بارساوە بكەم. بەڵام كاتێك شتیگن تووشی پێكان بوو، مۆبایلەكەم زەنگی لێدا و شتەكان بوون بە راستەقینە، لەو كاتەدا خەیاڵ دەكەیت و پلان دادەنێیت. لە خۆت دەپرسیت ئایا دەتوانیت بارسا رەتبكەیتەوە؟ بێگومان ناتوانیت.
ئەگەر بە بارسێلۆنا بڵێیت نا مانای ئەوەیە كە تۆ بوێری ئەوەت نییە رووبەرووی ئەو ئاڵنگارییە ببیتەوە، لەو باوەڕەدام هێشتا ئەو توانا و وزەم هەیە كە رووبەرووبووی ببمەوە.
لە ژیانی رۆژانەی خۆمدا چەند شتێک هەن كە نایانگۆڕم، ئەگەر جگەرە بكێشم ئەوە پەیوەندی بە كەسەوە نییە. لەو باوەڕەدا نیم جگەرە كێشان كاریگەری لەسەر ئاستم هەبێت و لە یاریگادا تەواوی تواناكانم دەخەمە كار.
بارسێلۆنا ناوی چێزنی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تۆمار كردووە.