ئینگلتەراگرنگترین

داوای دوورخستنەوەی یەكجاری ئەستێرەیەک دەكرێت

Yariga App

یاریگا

یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا داوای دوورخستنەوەی لوكاس پاكوێتا ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی وێستهامی ئینگلیزی لە یاریكردنی تۆپی پێ دەكات.

لە ماوەی رابردوودا  پاكوێتا بە گرەوكردنی وەرزشی تۆمەتبار كرابوو.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیلی مەیل فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا داوا دەكات بەهۆی دۆسیەی گرەوكردن و رێگریكردن لە لێكۆڵینەوەكان بۆ هەتا هەتایە پاكوێتا لە یاریكردن دووربخرێتەوە.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، پاكوێتا تۆمەتبار كراوە بەوەی رێگری لە لێكۆڵینەوەكان كردووە و مۆبایل و بەڵگەكانی لەناو بردووە.

ئەوەشخراوەتە روو، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا یاریزانە بەڕازیلییەكە بە تۆمەتی رێگریكردن لە دادپەروەری و هاوكاری نەكردن تۆمەتبار دەكات.

لوكاس پاكوێتا

پاكوێتا لەم وەرزەدا لەگەڵ وێستهام نۆ یاری كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button