ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سوپەر ماریۆ دەگەڕێتەوە سێریا ئەی

Yariga App

یاریگا –

ماریۆ بالۆتێلی لە گەڕانەوە بۆ سێریا ئەی نزیک دەبێتەوە.

رۆژنامەی رێپوبلیکای ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، یانەی جێنوای ئیتاڵی لەگەڵ ماریۆ بالۆتێلی لە گفتوگۆدایە و دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرە ئیتاڵییەکە واژۆ بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ئالبێرتۆ جیلاردینۆ راهێنەری یانەکە راستەوخۆ لەگەڵ بلۆتێلی گفتوگۆی کردووە، رەنگە بەمزووانە بگەنە رێککەوتن و سوپەر ماریۆ بگەڕێتەوە ئیتاڵیا.

هێرشبەرە تەمەن 33 ساڵانییەکە ئێستا بێ یانەیە و یاریزانێکی ئازادە، هەر یانەیەک بیەوێت دەتوانێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

سوپەر ماریۆ دەستپێکی پیشەگەرێتی لە یانەی لومێزانیێ ئیتاڵیەوە بوو لە 2006. لەو کاتەوە چەندین یانەی جیاوازی کردووە وەک ئینتەر میلان، مانچێستەر سیتی، ئەیسی میلان، لیڤەرپووڵ، نیس، مارسێی، بریشیا، مۆنزا، ئەدەنە سپۆر، سیۆنی سویسری ووەرزی رابردووش یاریی بۆ ئەدەنەی تورکی کرد.

بەدرێسی سەرجەم یانەکان بەشداری 495 یاریی کردووە، 210 گۆڵی کردووە و 43 گۆڵی دروستکردووە. نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، سێ نازناوی سێریا ئەی، نازناوێکی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، نازناوێکی جامی ئیتالیا و جامی سوپەری ئیتالیای بەدەستهێناوە.

بە درێسی هەڵبژاردەی ئیتالیاش بەشداری 36 یاریی کردووە، 14 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵی دروستکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button