ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چارەنووسی ستیفان ئۆرتێگا یەکلایی دەبێتەوە

"گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە نیگەرانە"

Yariga App

یاریگا –

بەپێچەوانەی دەنگۆکان لە مێرکاتۆی زستانە ستیفان ئۆرتێگا مانچێستەر سیتی جێناهێڵێت.

لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو یانەکانی سعوودیە لە گواستنەوەی ئێدەرسنی بەڕازیلی و گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر سیتی نزیکبوون، بەڵام لە کۆتاییدا سیتیزن توانی پارێزگاری لە تواناکانی گۆڵپارێزەکەی بکات.

ئۆرتێگای ئەڵمانی و گۆڵپارێزی دووەمی یانەکە هیواخوازبوو دوای رۆیشتنی ئێدەرسن ببێتە گۆڵپارێزی سەرەکی بلوو موون، بەگوێرەی زایارییەکانی رۆژنامەنووسی رۆژنامەی بیڵد کریستیان فاڵک، ئۆرتێگا بە کورسی یەدەک رازی نییە و زۆر هەست بە نائاسودەیی دەکات.

بەڵام رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، لە گواستنەوەی زستانە گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە مانچێستەر سیتی جێناهێڵێت، بەڵکو تاوەکو کۆتایی وەرز چاوەڕوان دەبێت، ئەوکات بەگوێرەی چارەنووسی ئێدەرسن بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات.

گۆڵپارێزە تەمەن 31 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەرمینیا بێلیفیڵ کۆتایی هات و پەیوەندی بە سیتیزن کرد.

دوو نازناوی پرێمەرلیگ، نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و نازناوێکی جامی خولی ئینگڵتەڕای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button