ئینگلتەراگرنگترین

ماوەی دوورکەوتنەوەی ئالیسن ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

ئالیسن بەیکەری بەڕازیلی نزیکەی دوو مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت.

تۆڕی وەرزشی سکات سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئالیسن بەیکەری گۆڵپارێزی لیڤەرپوول لە ماسولکەکانی رانی تووشی پێکان بووە و تاوەکو دوای پشووە نێودەوڵەتییەکانی مانگی یازدە بۆ یاریکردن ناگەڕێتەوە.

ئالیسن لە یاریی رابردووی لیڤەرپوول بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس لە یارییەکانی گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ لە خولەکی 79 بۆی پێکان یاریگای جێهێشت.

هەر دوای یارییەکە ئاڕنە سڵۆتی راهێنەری یانەکە و ڤیرجیل ڤان دایکی کاپتنی لیڤەرپوول ئاشکرایانکرد پێکانەکەی ئالیسن سەختە و ماوەی دابڕانی زۆر دەبێت.

بەهۆی پێکانە سەختەکەی گۆڵپارێزە تەمەن 32 ساڵانییەکە لە حەوت یاریی داهاتووی یانەکەی بێبەش دەبێت، کە دوو یاریی لە چامپیۆنزلیگ، چوار یاریی پرێمەرلیگ و یارییەکی جامی کاراباو دەگرێتەوە.

ئەو یارییانەی ئالیسن بەیکەر لێیان دادەبڕێت

🏠 چێڵسی (پرێمەرلیگ)
✈️ لایپزیگ (چامپیۆنزلیگ)
✈️ ئاریسناڵ (پرێمەرلیگ)
✈️ بڕایتن (جامی کاراباو)
🏠 بڕایتن (پرێمەرلیگ)
🏠 لیڤەرکوزن (چامپیۆنزلیگ)
🏠 ئاستۆن ڤێلا (پرێمەرلیگ)

پێشبینی دەکرێت بۆ یاریی بەرامبەر ساوسامپتن لە 24ـی نۆڤێمبەر بگەڕێتەوە، کە سێ رۆژ دوای ئەو یارییە لە چامپیۆنزلیگ میوانداری ریال مەدرید دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button