ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فەرمی؛ رێد بوڵ گرێبەستی یۆرگن کڵۆپی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی رێد بوڵ گرێبەستی یۆرگن کڵۆپی ئەڵمانی راگەیاند.

ماڵپەڕی فەری رێد بوڵ بڵاویکردووەتەوە، یۆرگن کڵۆپی راهێنەری پێشووی لیڤەرپوول دەبێتە بەرپرسی یەکەمی سەرجەم تیپەکانی تۆپی پێی رێد بوڵ و لەمەودوا جیهانی تۆپی پێی کۆمپانیاکە بەڕێوەدەبات.

کڵۆپ گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیاکە واژۆ کردووە، لە سەرەتای ساڵی نوێ و لە مانگی یەک دەگەڕێتەوە جیهانی تۆپی پێ و ئەرکە نوێیەکەی لە ئەستۆ دەگرێت.

کۆمپانیای رێد بوڵ لە خولە جیاوازەکانی جیهان خاوەنی چەند یانەیەکە، لەوانەش یانەکانی لایپزیگی ئەڵمانی، سالزبورگی نەمسای و نیو یۆرکی ئەمریکی.

لەمەودوا کڵۆپ لە بابەتی دەستنیشانکردنی راهێنەران، گواستنەوەی یاریزانان، فەلسەفە و شێوازی یاریکردن، پەرەپێدانی بەهرەمەندان و زۆر شتی دیکەش سەرپەرشتی سەرجەم تیپەکانی رێد بوڵ دەکات.

بەگوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکە، لە حاڵەتی دوورخرانەوەی جولیان ناگلیسمان لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، کڵۆپ بژاردەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ رێد بوڵ لەبەردەستدا دەبێت و پۆستی راهێنەرایەتی ئەڵمانیا وەردەگرێت.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە هاوینی رابردوو دوای بەسەربردنی نۆ ساڵ لە ئینگڵتەڕا گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی هات، بەشێوەیەکی یەکجاری ماڵئاوایی لە یانە ئینگلیزییەکە کرد و ئاشکرایکرد جارێکی دیکە ئەرکی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی پرێمەرلیگ لە ئەستۆ ناگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button