یاریگا –
ریال مەدرید بەبۆنەی وازهێنانی لە یاریکردن پەیامێکی ئاڕاستەی ئینیێستا کرد، کە لە تەمەنی 40 ساڵی بەیەکجاریی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند.
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە بەیاننامەیەکیدا لەبارەی وازهێنانی ئاندرێس ئینیێستا ناوەڕاستکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە :’دەستەی کارگێڕی و سەرۆکی یانەکەمان دەیانەوێت پێزانین و رێز و خۆشەویستی خۆیان بۆ یەکێک لە مەزنترین ئەفسانەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا و جیهان دەرببڕن’.
Comunicado Oficial: retirada de Andrés Iniesta.#RealMadrid
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) October 8, 2024
یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەکەی لەبارەی ئینیێستاوە نووسیویەتی :’ئینیێستا لە کاروانی وەرزشی خۆیدا چەندان نازناوی بەدەستهێناوە و گەیشتە ترۆپکی یاریی تۆپی پێ، ئەو گۆڵەی لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2010 لە باشووری ئەفریقا تۆماریکرد، تاهەتایە لە هزر و بیری هەموو ئیسپانییەکان دەمێنێتەوە، یانەکەمان هیوای سەرکەوتن بۆ خۆی و خێزانەکەی لە قۆناخی داهاتووی ژیانیان دەخوازێت’.
ئینیێستا لە شاری بارسێلۆنا لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا ماڵئاوایی کرد و بەیەکجاریی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند، کە ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە گوتی ‘دەمەوێت دوای وازهێنانم لە یاریی تۆپی پێ دوور نەکەومەوە و ببمە راهێنەری تۆپی پێ’.