ئیتاڵیاگرنگترین

فیفا یاریزانێکی ئیتاڵی بە تۆمەتی رەگەزپەرستی بە توندی سزا دەدات

''دەبێ هاوڕێکەی عەلی جاسم خزمەتی کۆمەڵایەتی پێشکەش بکات''

Yariga App

یاریگا –

مارکۆ کورتۆ، یاریزانی کۆمۆی ئیتاڵی بەهۆی ئاڕاستەکردنی قسەی رەگەزپەرستی، بۆ ماوەی 10 یاریی رادەگیرێت.

لە 15ی یۆنیۆ/تەمووزی رابردوودا، کۆمۆ و وۆڵڤز یارییەکی دۆستانەی ئامادەکارییان بۆ وەرزی نوێ لە یاریگای مەشقەکانی کۆمۆ کرد، لەو یارییەدا کورتۆ قسەی رەگەزپەرستی ئاڕاستەی هوانگ هی چان، یاریزانی وۆڵڤز کرد، هەر لە دوای یارییەکە وۆڵڤز لە فیفا، سکاڵای لە دژی یاریزانەکە بەرزکردەوە.

هەرچەندە کۆمۆ لە بەیاننامەیەکدا تەواوی تۆمەتەکانی وۆڵڤزی رەتکردەوە، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە لەسەر سکاڵاکەی جددی بوو.

گوتەبێژی فیفا لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت

مارکۆ کورتۆ بەرپرسە لە هەڵسوکەوتی جیاکاری و رەگەزپەرستی، بۆیە بۆ ماوەی 10 یاریی رادەگیرێت. یاریزانەکە لە ماوەی دوو ساڵدا ناچارە لە پێنج یاریدا سڕ بکرێت و دەبێ نیوەی سزاکەشی خزمەتکردنی کۆمەڵایەتی بێت، ئەمیش لەڕێگەی رێکخراوی باوەڕپێکراو لەلایەن فیفا، کە سەرنجیان لەسەر فێرکردنە.

کورتۆ، 25 ساڵ لە هاوینی رابردوودا بە خواستن لە چێزێناوە پەیوەندی بە کۆمۆ کردووە. لەم وەرزەدا بەشداری لە 9 یاریدا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button