ئەستێرەیەک لە لیستی یاریزانانی ئەرجەنتین دوورخرایەوە
یاریزانێکی برایتن شوێنی دەگرێتەوە
یاریگا –
ئالێخاندرۆ گارناچۆ بەهۆی پێکان ریزەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی جێهێشت و دەگەڕێتەوە مانچێستەر.
لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری ئەرجەنتین 27 یاریزانی بۆ یارییەکانی بەرامبەر ڤێنێزوێلا و بۆلیڤیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بانگهێشت کردبوو، بەڵام گارناچۆ دوورخرایەوە.
یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی هەستکردن بە ئازار لە ئەژنۆی چێپیدا، گارناچۆ کەمپی هەڵبژاردەکە جێدەهێڵێت و فاکوندۆ بۆنانۆتێ، یاریزانی برایتن شوێنی دەگرێتەوە.
گارناچۆ لە وەرزی رابردوودا 10 گۆڵی لەگەڵ مان یونایتد کرد و لە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا سەرەکی بوو.
لەم وەرزەدا، گارناچۆ بەشداری لە 11 یاریدا کردووە و خاوەنی چوار گۆڵ و سێ ئەسیستە.
گارناچۆ حەوت یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ پاڵەوانی جیهان هەیە، بەشداری لە دوا یاریی بەرامبەر چیلیدا کرد، هەروەها یەکێکبوو لە جەنگاوەرانی سکالۆنی لە کۆپا ئەمێریکای رابردوو.