ئینگلتەراگرنگتریننەیشنزلیگ

سێ یاریزان لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوورخرانەوە

لی کارلسلی هیچ شوێنگرەوەی دەستنیشان نەکردووە

Yariga App

یاریگا –

کۆبی مەینوو، مۆرگن گیبس وایت و ئێزری کۆنسا لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ یارییەکانی بەرامبەر یۆنان و فینلاند لە نەیشنزلیگ دوورخرانەوە.

مانچێستەر یونایتد لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، مەینوو بۆ خۆپارێزی لە ئەرکی نیشتمانی کەمپی مەشقی سێ شێرەکان جێدەهێڵێت. لە یاریی رابردووی مان یونایتد بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا، لە خوولەکی 85 گۆڕانکاری پێکرا.

هەر لە هەمان یاریدا، کۆنسا تووشی پێکانبوو و زوو گۆڕانکاری پێکرا و دیێگۆ کارلۆس شوێنی گرتەوە. کۆنسا بەشداری لە هەموو یارییەکانی ئەم وەرزەی ئاستۆن ڤیلا لە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ کردووە.

گیبس وایت، ناوەڕاستکاری نۆتینگهام فۆڕێست لە یاریی رابردووی تیمەکەی بەرامبەر چێڵسی تووشی پێکانبوو و نیکۆلاس دۆمینگێز شوێنیگرتەوە.

گیبس وایت لە یاریی رابردووی ئینگلتەرا بەرامبەر ئایرلاند، یەکەم یاریی نێودەوڵەتی کرد.

تاوەکو ئێستا لی کارسلی، راهێنەری کاتی ئینگلتەرا هیچ پلانێکی بۆ بانگهێشتکردنی یاریزانانی دیکە نییە.

لیستی یاریزانانی ئینگلتەرا

گۆڵپارێزان: دین هێندرسن (کریستال پاڵاس)، جۆردن پیکفۆرد (ئێڤەرتن)، نیک پۆپ (نیوکاسڵ یونایتد).

بەرگریکاران: ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد (لیڤەرپوول)، لێڤی کۆڵوڵ (چێڵسی)، مارک گێی (کریستال پاڵاس)، ریکۆ لویس (مانچێستەر سیتی)، جۆن ستۆنس (مانچێستەر سیتی)، کایڵ وۆڵکەر (مانچێستەر سیتی).

ناوەڕاستکاران: جود بێڵینگهام (ریال مەدرید)، فیڵ فۆدن (مانچێستەر سیتی)، کۆنۆر گالاگێر (ئاتلێتیکۆ مەدرید)، ئانجێڵ گۆمێس (لیل)، کۆڵ پاڵمەر (چێڵسی)، دێکلان رایس (ئارسیناڵ).

هێرشبەران: ئانتۆنی گۆردن (نیوکاسڵ یونایتد)، جاک گریلیش (مانچێستەر سیتی)، هاری کەین (بایرن میونشن)، نۆنی مادیوکێ (چێڵسی)، بوکایۆ ساکا (ئارسیناڵ)، دۆمینیک سۆلانکێ (تۆتنهام)، ئۆلی واتکینس (ئاستۆن ڤیلا).

پێکهاتەی یاریزانانی ئینگلتەرا بۆ دوو یاریی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا راگەیاندرا

بابەتی زیاتر

Back to top button