ئینگلتەراگرنگترین

داوا ده‌كرێت له‌ فرۆكه‌خانه‌كان سەڵاح و هالاند  پشكنینیان بۆ بكرێت

Yariga App

یاریگا –

به‌رپرسانی فرۆكه‌خانه‌كانی به‌ریتانیا داوایان له‌ ئەستێرەکانی پریمەرلیگ كردووه‌، دەبێت به‌ ریزەکانی ئاسایی ئەمنی لە فڕۆکەخانەکاندا تێپەڕن.

رۆژنامه‌ی سه‌ن بڵاویكردووته‌وه‌، بەرپرسانی باڵای خولی نایابی ئینگلیزی داوایانكردووه‌ ئەستێرە بەناوبانگەکانی پرێمه‌رلیگ، لە کاتی گەشتکردن لە نێوان شاره‌كانی بەریتانیا پێویستە لە پشکنینی ئەمنی بێبەری بکرێن.

رۆژنامه‌كه‌ روونیكردووته‌وه‌، ریچارد ماستەرز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خولی ئینگلیزی، پێشنیاری کردبوو یاریزانەکان لە رێکارەکانی پشکنینی ئەمنی بێبەری بکەن، چونکە ئەمە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی یاریزانه‌كان له‌ كێشه‌ی هانده‌ران له‌ فرۆكه‌خانه‌ چاره‌سه‌ر بكات، به‌تاییبه‌ت كه‌ ئه‌ستێره‌كانی وه‌ك، محه‌مه‌د سه‌ڵاح و هالاند و دیبرۆین و ئه‌ستێره‌كانی دیكه‌ له‌ فرۆكه‌خانه‌كان هانده‌ران هه‌راسانیان ده‌كه‌ن.

رۆژنامەكه‌ ئاشکراشیکردووە، حکومەتی بەریتانیا پێداگری لەسەر پێویستی پشکنینی ئەستێرەکان کردووە وەک هەموو کەسێکی دیكه‌ كه‌ گه‌شت ده‌كات، سەرچاوەیەکیش بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، ئەمە رواڵەتێکی باش نییە بۆ خولی نایابی ئینگلیزی حکومەت کاردەکات بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی.

ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا، لەلایەن ریچارد ماستەرزەوە ناڕەزایه‌تی لێكه‌وته‌وه‌ و ده‌ڵیت، ئەوە بڕیارێكی ژیرانه‌ نیه‌، نابێت باوەڕمان بەوە هەبێت کە یاریزانانی تۆپی پێ وه‌ك كه‌سانی ئاسایین، ئه‌وان هانده‌ریان زۆره‌ و له‌ كاتی گه‌شته‌كان بێزار ده‌كرێن.

له‌ كۆتاییدا رۆژنامەی سەن ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رابردوو رێکخستنی تایبەتی ئەمنی بۆ هەندێک گەشتی تایبەت بۆ تیپه‌كان هەبووە بەڵام ئێستا هیچ تیپێك بۆی نیه‌ به‌بێ پشكنین له‌ فرۆكه‌خانه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button