ئیسپانیاجیهانگرنگترین

جارێكی تر فیفا و یوێفا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیسپانیا ده‌كه‌ن

Yariga App

یاریگا –

هه‌ردوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌كه‌ن ده‌بێت له‌ماوه‌ی 3 مانگی داهاتوو هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.

پێگه‌ی ئۆكه‌ی ئیسپانی بڵاویكردووته‌وه‌، فیفا و یوێفا كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ن به‌زووی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌ستنیشان بكرێت.

هه‌روه‌ها پێگه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ نێوان فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و ئه‌وروپا و كۆمسیۆنی چاودێریكردنی تۆپی پێی ئیسپانیا كه‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی دیل بۆسكیه‌ له‌ باره‌گای كۆمسیۆنه‌كه‌ كرا، هه‌ردوو فیدراسیۆنه‌كه‌ بۆ حکومەتی ئیسپانیایان روونكردووته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی سێ مانگی داهاتوو هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكی فیدراسیۆنه‌كه‌یان نه‌كرێت، ئه‌وا مۆندیال له‌م وولاته‌ ناكرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان گووتوه‌، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئاماده‌كاری بۆ پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی  ئیسپانیا بكرێت و نیازپاكی ووڵاته‌كه‌ نیشان بدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌زووی ئه‌م كاره‌ نه‌كرێت له‌ شوێنی ئیسپانیا ووڵاتێكی دیكه‌، هاوشانی مه‌غریب پۆرتوگال میوانداری مۆندیال ده‌كات، یاخود هه‌ر ئه‌م دوو ووڵاته‌ یارییه‌كانی مۆندیالیان تێدا ده‌كرێت.

فیفا 11ی كانوونی دووه‌می وه‌ك دوا واده‌ بۆ ئیسپانیا داناوه‌، له‌ماوه‌ی 15 بۆ 20 رۆژی دیكه‌ ده‌بێت ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ست پێبكات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیادا پێشوازی لەو بڕیاره‌  كردووه‌، پێشبینی دەکرێت لە 20 رۆژی  داهاتوو پرۆسەی هەڵبژاردن دەست پێبکەن و پێش واده‌ی دیاریكراو سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌ستنیشان بكرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button