ئینگلتەراگرنگترین

هەمووشت لەبارەی کۆبوونەوە چارەنووسسازەکەی سبەینێی مانچێستەر یونایتد

جیم راتکڵیف رای خۆی گۆڕیوە!

Yariga App

یاریگا –

سبەینێ هاوخاوەنەکانی مانچێستەر یونایتد و دەستەی بەڕێوبەرایەتی یانەکە کۆبوونەوەیەکی چارەنوسساز ئەنجامدەدەن و پرسی مانەوەی ئێریک تێن هاخ لە پۆستەکەی تەوەرێکی سەرەکی دەبێت.

متمانەلێسەندنەوە و قەرەبوکردنەوەی تێن هاخ

سەرەتای هاوین بوو بۆردی یانەکە دوای دوو وەرزی خراپ، جارێکیتر متمانەیان بە راهێنەرە هۆڵەندیەکە دایەوە. ئەوکات ئەگەر لەسەرکار لاببردرایە، پێویست بوو بڕی 10 ملیۆن پاوەد قەرەبووی بکەنەوە.

ئێستا ئەنجامەکان خراپتر و قەرەبووەکە زیاتر

هەر لە سەرەتای وەرزەکەوە ئاست و ئەنجامەکانی یانەکە لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەچێ بە جۆرێ لە پرێمەرلیگ لە پلەی 14 گیرساونەتەوە و لە یۆرۆپالیگیش لە پلەی 21 دێن. بەوەش ئاماژەکان زۆر خراپ پیشان دەدەن تێن هاخ بەم دۆخەوە بتوانێ بلیتێکی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر بکات کە ئامانجێگی گەورەی کارگێڕی یانەکەیە. ئەوە سەرەڕای خەرجکردنی 200 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی یاریزاندا لە هاوینی رابردوو. بەڵام بە دوورخستنەوەی لە ئێستادا، مان یو پێویستە بڕی 17.5 ملیۆن پاوەند قەرەبووی بکەنەوە، ئەوەش واتا نزیکە دوو هێندەی ئەوەی ئەگەر هەر هاوین دووریانخستبایەتەوە.

هەڵوێستی نوێی سێر جیم راتکڵیف

هەرچەند لە دوا لێدوانیدا هاوخاوەن راتکڵیف جەختیکردەوە کە ئەو حەزی لە تێن هاخە و رای وابوو راهێنەرێکی زۆر باشە، بەڵام ئەوەشی نەشاردەوە کە هەر بڕیارێک بدرێت ئەوە بۆردی یانەکە دەیدات نەک ئەو وەک راتکڵیف.

دوو رۆژ لەمەوبەر کۆبوونەوەیەکی ئامادەکاریی کرا بۆ زۆر پرس، کە ئەمەی خوارەوە وردەکاریەکەیەتی:

هاوخاوەنی مانچێستەر یونایتد: بۆ هێشتنەوەی تێن هاخ هیچم بەدەست نییە

شەوی رابردوو کە تێیدا دیسان مان یو بەبێ بردنەوە لێی دەرچوو کاتێک بەرامبەر ئەستۆن ڤیلا 0-0 بوون، وایکردووە راتکڵیف و بەڕێوبەرانی یانەکەی گۆڕانکاریی بە پێویست بزانن. بەگوێرەی زانیاریەکانی رۆژنامەنووسی ئینگلیزی Sam C کە زۆرێک لە سەرچاوەکانیتریش بایەخیان پێداوە، ئاشکرایکردووە کە راتکڵیفیش پێی وایە ئیتر بەسە!

کۆبوونەوەکەی سبەینێ

سبەینێ دەستەی بڕیاربەدەستانی مانچێستەر یونایتد لە لەندەن کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێی زیاتری بارودۆخەکە. ئەوە بە لەبەرچاوگرتنی ئەگەری دوورخستنەوەی راهێنەرەکە کە 17.5 ملیۆن پاوەند لەسەریان دەکەوێ وەک قەرەبوو پێی بدەن.

هێشتا دیارنییە چانسێکیتر بە تێن هاخ دەدرێتەوە یاخود وەک راتکڵیف پێی وایە: بەسە واتا بەسە!

لێرە و لەوێ باس لە پاڵێوراوی جیاواز دەکرێ بۆ شوێنەکەی، بەڵام تەنها وەک دەنگۆ ماوەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button