یاریگا –
مانچێستەر سیتی لە دادگا کەیسێکی یاسایی لە پرێمەرلیگ بردەوە، کە بە سەرپێچیکردن لە گرێبەستی سپۆنسەرەکانی تۆمەتبار بوو.
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، کەیسێکی یاساییان لە کۆمەڵەی پرێمەرلیگ بردەوە، کە پێشتر پرێمەرلیگ بە سەرپێچیکردن لە یاسا تۆمەتباری کردبوو، گرێبەستی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیتیحادی ئیماراتی بە نایاسایی لەقەڵەم دابوو.
Club statement
— Manchester City (@ManCity) October 7, 2024
یانەی مانچێستەر سیتی رایگەیاندووە، دادگا بڕیاریداوە کۆمەڵەی پرێمەرلیگ پێگەکەی لەدژی مان سیتی بەکارهێناوە و درەنگ بڕیاری لەبارەی سپۆنسەرەکانی یانەکە داوە.
جگە لە یانەکانی چێڵسی و نیوکاسڵ یونایتد و ئێڤەرتن یانەکانی دیکەی پرێمەرلیگ لەدژی مان سیتی شایەتییان لە دادگا دابوو، کە ئەم کەیسە لە دەرەوەی ئەو 115 تۆمەتەیە کە ئاڕاستەی مان سیتی کراون.