ئاسیاعێراقگرنگترین

تەواو؛ لە دەوحە گڵۆپی سەوز بۆ ئەیمەن حوسێن هەڵکرا

Yariga App

یاریگا –

لە دەوحە پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە ئەیمەن حوسێن لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە لە نەخۆشخانەی حەمەد لە دەوحە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەیمەن حوسێن هێرشبەری عێراقی یانەی خۆڕی قەتەڕی کرا و ئەنجامەکان دەریخانخستووە، ئەیمەن هیچ کێشەی نەماوە و دەتوانێت یاریی بکات.

کەناڵی رابیعەی ریازی عێراقی ئاشکرایکردووە، یانەی خۆری قەتەڕی بڕیاریداوە گڵۆپی سەوز بۆ ئەیمەن حوسێن هەڵبکات و ئەو هێرشبەرە عێراقییە ئەمڕۆ گەشتی عێراق دەکات بۆ ئەوەی سبەی لە بەسرە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی دەست بە مەشق و راهێنان بکات و خۆیان بۆ دوو یاریی داهاتوویان لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال ئامادە بکەن.

ئەیمەن لە دوایین یاریی هەڵبژاردەکەی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بەرامبەر عومان تووشی پێکان بوو، بەڵام چەند رۆژێک لەمەوبەر لە بەغدا دەستی بە مەشق و راهێنان کردەوە و لەلایەن خیسوس کاساسەوە بۆ دوو یاریی داهاتوو بەرامبەر فەڵەستین و کۆریای باشوور بانگهێشتکراوە.

پێشتر یانەی خۆری قەتەڕی بڕیاریدابوو رێگا بە ئەیمەن نەدات پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەی عێراقەوە بکات

بابەتی زیاتر

Back to top button