عێراقگرنگترین

ئەیمەن حوسێن لەپێناوی هەڵبژاردەکەی لە یانە قەتەڕییەکەی یاخی دەبێت

Yariga App

یاریگا –

ئەیمەن حسێن، ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاشكرا كرد.

بڕیارە هەڵبژاردەی عێراق له‌ 10 و 15ی ئه‌م مانگه‌ دوو یاری بەرامبەر فەلەستین و کۆریای باشوور له‌ پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 بكات.

پێشتر یانه‌ی خۆری قه‌ته‌ری به‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاقی راگه‌یاندبوو، كه‌ رێگه‌ به‌ ئه‌یمه‌ن حسێن ناده‌ن په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق بكات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ به‌ته‌واوی له‌ پێكانه‌كه‌ی چاكنه‌بۆته‌وه‌.

یانە قەتەریەکە راگه‌یاندووه‌، یاریزانەکە چارەسەری بۆ دەکرێت و هێشتا به‌ته‌واوی ئاماده‌نیه‌ بەشداری یارییە فەرمییەکان بکات، ئه‌مرۆ دووشه‌مە لە ده‌وحە پێداچوونەوەی پزیشکی و پشکنینی بۆ دەکرێت.

کەناڵی رابیعه‌ی عێراق بڵاویکردووتەوە، هەموو یاریزانه‌ پیشەگەرەکان تاكو ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌گه‌نه‌ به‌سڕه‌، هەروەها ئەیمەن حسێنیش له‌گه‌ڵ یانه‌ی خۆر، خۆی یه‌كلاده‌كاته‌وه‌ و به‌شداری كه‌مپه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌كات.

له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌كه‌ عەدنان دەرجال، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند، ئەیمەن حسێن پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە و مۆڵەتی دەستپێکردنی راهێنانی توانای جه‌سته‌یی پێدراوە، كاتێكی دیاریكراوی هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نێو یاریگاكان و ئه‌مرۆ پشكنینی كۆتایی له‌ قه‌ته‌ر بۆ ده‌كرێت.

گوتیشی، به‌ گشتی پشكنینه‌كانی ئەرێنین، ئه‌و سه‌رمایه‌ی ووڵاته‌كه‌مانه‌ و لە یانەیەکی پیشەگەرانەدا یاری دەکات، بەڵام پێش هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه‌ گرێبەستە رەسەنەکەی لەگەڵ خەڵکی عێراقە، ، ئێمەش حەزمان لێیە، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌مان به‌شداربێت، بێگومان ئەگەر هەست بکەین کە ناتوانێت یاریی بكات، ئێمە رێگە نادەین مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و دروست بێت.

ئەیمەن حسێن سەرکردایەتی هەڵبژاردەی عێراقی کرد و بە ئەنجامی 1-0 سەرکەوتنیان بەسەر عومان تۆماركرد، بەهۆی ئازارێكی له‌ سنگی پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە یاریگای جێهێشت، دواتر پشكنینی بۆكرا دەرکەوت کە پێکانەکە قورس و کاریگەر بووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button