فه‌ره‌نساگرنگتریننەیشنزلیگ

فەرەنسا یاریزانێکی دیکەی لەدەستدا

پەتای پێکان

Yariga App

یاریگا –

دایۆت ئۆپامیکانۆ بەشداریی دوو یاریی داهاتووی فەڕەنسا بەرامبەر ئیسرائیل و بەلجیکا ناکات.

دوێنێ یەکشەممە بایرن میونشن لە یارییەکانی گەڕی شەشەمی بۆندسلیگا بووە میوانی فرانکفورت، یارییەکە بە یەکسانبوون 3-3 کۆتایی هات.

ئۆپامیکانۆی فەڕەنسی لە خولەکی 38ـی یارییەکە گۆڵی دووەمی یانەکەی کرد، بەڵام لە دواساتەکانی یارییەکە بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت و تا کۆتایی لە یاریگا نەمایەوە.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ بەرگریکارە تەمەن 25 ساڵانییەکە کراوە، دەرکەوتووە لە ماسولکەکانی رانی تووشی پێکان بووە و پێویستی بە پشوو هەیە.

رۆژانی 10 و 14ـی ئەم مانگە فەڕەنسا لە نەیشنزلیگ رووبەڕووی ئیسرائیل و بەلجیکا دەبێتەوە، دایۆت بەهۆی پێکانەکەی لە هەردوو یارییەکە بێبەش دەبێت و پەیوەندی بە شاندی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ناکات.

ئۆپامیکانۆ بە درێسی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەشداری 27 یاری کردووە و  2 گۆڵی بۆ لێس بلووز کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button