یاریگا –
دوای پێكانه‌كه‌ی دانی كارڤاخاڵ، كه پێكانه‌كه‌ی ساڵێك ده‌خایه‌نێت كارلۆ ئانچێلۆتی كێشه‌ی له باڵی راستی تیپه‌كه‌ی بۆ دروست بووه و به‌دوای شوێنگره‌وه‌ی كاپتنی دووه‌می ریال مه‌درید ده‌گه‌رێت.
كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بیر له‌و بژاردانه ده‌كاته‌وه كه له‌به‌رده‌ستن، تاكو ده‌گاته مێركاتی زستانه و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی باڵی راست واژۆ بكات.
رۆژنامه‌ی ئۆكه‌ی ئیسپانی بڵاویكردووته‌وه، ئانچێلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌در چه‌ند بژاردەیه‌كی هەیە، یەکەمیان لوکاس ڤاسکێزە، كه ئه‌م وه‌رزه یه‌ده‌گه و پێشتریش له‌م شوێنه یاریكردووه، كاره‌كه بۆ ئه‌و نامۆنیه و ده‌توانێت ببێته شوێنگره‌وه‌ی یاریزانه‌كه، بەڵام ئەوە تاکە بژاردەی راهێنه‌ره ئیتاڵیه‌ك نیه.
بژارده‌ی دووه‌می ئانچێلۆتی فیدریكۆ ڤاڵڤێردیه، یاریزانە ئۆرۆگواییەکە به‌هه‌مان شێوه‌ی ڤاسكێز له‌م شوێنه یاریكردووه، هه‌روه‌ها له یارییه‌كانیش یارمه‌تیده‌رێكی باشی كاڤاخاڵ بووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، لۆژیکیترین بژاردە، بژاردەی لۆرێنزۆ ئاگوادۆیە، بە جۆرێک دانی کارڤاخالێکی تر له‌لای راستی ریال مه‌درید دروست ده‌بێت و هاوینی رابردوو گرێبه‌ستێكی له دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسه‌وه پێشكه‌شكرا، به‌ڵام ریال مه‌درید مانه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد ئانچیلۆتیش متمانه‌ی به‌م یاریزانه هه‌یه.
بژاردەیه‌كه‌ی دیکە بریتیه لە دەیڤید خیمێنیز، یاریزانی ژێر 19 ساڵانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و كاستياى ريال مه‌دریده، ئاربێلۆای راهێنه‌ری كاستیا زۆر متمانه‌ی به‌م یاریزانه هه‌یه.
یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ئه‌گه‌رێكی زۆر له مێركاتۆی زستانه به دوای یاریزانێكی باڵی راست ده‌گه‌رێت و نزیكترین بژارده‌شی ئه‌لێكسانده‌ر ئارنۆڵده.
ئەلێکساندەر ئارنۆڵد کە لە ساڵی 2025 گرێبەستەکەی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول تەواو ده‌بێت و تا ئێستا وەڵامی ئۆفەرەکانی یانه‌كه‌ی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه، یاریزانه‌كه ده‌توانێت له سه‌ره‌تایی ساڵی نوێ دانوستاند له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك بكات و له 30 حوزه‌یران به گرێبه‌ستێكی ئازاد په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه بكات خۆی ده‌یه‌وێت، ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید نه‌توانێت ئه‌م یاریزانه بگوازێته‌وه بیر له بژارده‌ی یاریزانێكی دیكه‌ی باڵای راست ده‌كاته‌وه