ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول گرێبەستی دوو ئەستێرەی نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول دەستی بە رێکارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی دوو ئەستێرەی کردووە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول لەگەڵ جارێڵ کوانسا گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ هەموو شتێک تەواو بووە، کوانسا رەزامەندی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەربڕیووە و رێدز مووچەی یاریزانەکە زیاد دەکات.

بەرگریکارە تەمەن 21 ساڵانییەکە لە هاوینی 2027 گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، لیڤەرپوول دەیەوێت تاوەکو هاوینی 2031 پارێزگاری لێ بکات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، لیڤەرپوول لەگەڵ ئیبراهیما کۆناتێ دەستی بە گفتوگۆ کردووە و دەیەوێت بەخێرایی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

کۆناتێ لە یانەکە دڵخۆشە، دەیەوێت هاوشێوەی جارێڵ گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و یانەکە وەک یاریزانێکی سەرەکی لە پرۆژەی تیپەکە سەیری دەکات.

بەرگریکارە تەمەن 26 ساڵانییەکە تا هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە، بەڵام لیڤەرپوول دەیەوێت گرێبەستی ئەویش بۆ چوار وەرزی دیکە نوێبکاتەوە.

لیڤەرپوول نایەوێت هەمان بارودۆخی محەمەد سەڵاح، ڤان دایک و ئاڕنۆڵد دووبارە ببێتەوە، کە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکانیان بەسەردەچێت و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە. بۆیە لە ئێستاوە کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەکانی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button