ئینگلتەراگرنگترین

دوو ئەستێرەی پێشوو هێرشی توند دەکەنە سەر یاریزانانی مانچێستەر یونایتد

"شەرم لەخۆتان بکەن"

Yariga App

یاریگا –

دوو ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد، رەخنەی توند لە یاریزانانی ئێستای یانەکە دەگرن.

دوێنێ لە یارییەکانی گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ڤیلا پارک بووە میوانی ئاستۆن ڤێلا و یارییەکە بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

دوای یارییەکە هەردوو ئەستێرەی پێشووی یانەکە پۆڵ سکۆڵز و دیمیتار بێرباتۆڤ هێرشێکی تونیدن کردە سەر یاریزانانی یانەکە و نیگەرانی خۆیان لە ئاستی تیپەکە دەربڕی.

بێرباتۆڤ لەبارەی ئاستی یاریزانەکان دەڵێت؛

جۆنی ئیڤانس تەمەنی 36 ساڵە کەچی بە باشترین یاریزانی یارییەکە دیاریکرا، پێویستە یاریزانانی مانچێستەر یونایتد شەرم لەخۆیان بکەن.

پۆڵ سکۆڵزیش دەڵێت؛

جۆنی ئیڤانس تەمەنی 36 ساڵە، تەنیا بۆ مەشقکردن گەڕابووەوە یانەکە بەڵام ئێستا باشترین بەرگریکاری تیپەکەیە، ئەمە دەرخەری ئەوەیە شتێک راست نییە.

شەیتانە سوورەکان لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە حەوت یاریی تەنیا هەشت خاڵیان کۆکردووەتەوە و پلەی چواردەیەمی ریزبەندی خولەکەیان گرتووە، ئەمەش خراپترین دەستپێکی یانەکەیە لە مێژووی پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button