عێراقکوردستان

لە نەجەفەوە دهۆک یەکەم سەرکەوتنی ئەم وەرزەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی یەکەم سەرکەوتنی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە دەستهێنا.

دوای دوو شکست لە نێو یاریگای خۆی لەگەڕی یەکەم و دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە گەڕی سێیەمدا بە ئەنجامی 1 _ 0 لە نەجەفی بردەوە و بەمەش یەکەم سەرکەوتنی لە خولەکە بە دەستهێنا، مەسعود مەڕاڵ راهێنەری دهۆک لە سەر ئاست و ئەنجامی تیپەکەی دوای یارییەکە گوتی:

بە ورەیەکی بەرز و رۆحیەتی بردنەوە چوینە نێو کەش و هەوای یارییەکە، پێداگیر بووین لەم یارییە سەرکەوین ئەو کارەشمان کرد بە هۆی ئاستبەرزی یاریزانەکانمان تایبەت لە گێمی یەکەم زۆر باش بووین، لە گێمی دووەم توانیمان گۆڵێک تۆمار بکەین و بە ئەزموونی یاریزانەکانمان پارێزگاریمان لێکرد و یەکەم سێ خاڵی یارییەکەمان لەم وەرزە بە دەستهێنا، هەرچەندە هەلی گۆڵی زیاترمان هەبوو.

پاشەنگ عەبدوڵا هێرشبەری دهۆک کە ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە گوتی:

نەجەف تیپێکی بەهێزە و خاوەن یاریزانی باش و راهێنەرێکی بە توانان، ئاستێکی بەرزمان پێشکەش کرد و بەڵێن بە هاندەرانمان دەدەین ئاست و ئەنجامەکانی داهاتوومان لە ئاست گەورەیی ناوی دهۆک بێت.

دهۆک لەگەڕی چوارەمی خولەکە لە نێو یاریگای خۆی میوانداری کارەبا دەکات و ئێستا هەڵۆکانی چیا خاوەن سێ خاڵن و لە ریزبەندی 15ـەمی خولی ئەسترەکانی عێراق دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button