سعوودیەگرنگترین

یانەیەکی سعودی بەجارێ دوو ئەستێرەی لیڤەرپوولی کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی سعودی دوو ئامانجی لە لیڤەرپوول دستنیشانکردووە و بەجارێ نیازی لە گواستنەوەی دوو یاریزانی دیاری یانە ئینگلیزیەکەیە.

یانەی ئەهلی کە لە ئێستا لە پاشەکشێیەکی زۆردایە لەڕووی ئەنجامەکانیەوە سەرباری گرێبەستەکانی لە ماوەکانی رابردوودا، دەیانەوێ ریزەکانیان بە گواستنەوەی محەمەد سەڵاح و ڤیرجڵ ڤان دایک بەهێزتر بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی CaughtOffsideی وەرزشیی، ئەهلی لە ئێستاوە گفتوگۆی دەستپێکردووە بۆ یەکلاکردنەوەی سەڵاح. هەمان سەرچاوە ئەوەشی زانیوە کە ئەهلی هاوکات خواستیان لە گواستنەوەی بەرگریکارە هۆڵەندیەکە هەیە.

ئەو دوو ئەستێرەیەی رێدز لە 2025 گرێبەستەکانیان کۆتایی دێت و چاوەڕوان دەکرێ خولی سعودیە وێستگەی داهاتوویانبێ دوای ساڵانێکی زۆر لە ئانفیڵد و بردنەوەی نازناوە ناوخۆیی و کیشوەریەکان لەگەڵ لیڤەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button