ئیتاڵیاگرنگترین

پۆگبا و یوڤێنتوس لەیەکتر جیادەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆژی هەینی رابردوو دادگای تایبەتمەند بڕیارێکی دڵخۆشکەری لە بەرژەوەندی پۆڵ پۆگبا دەکرد بە کەمکردنەوەی سزاکەی لە چوار ساڵەوە بۆ 18 مانگ ئەوە دوای ئەو بڕیارەی لە کۆتایی مانگی شوباتی ئەم ساڵ کە ئەستێرە فەڕەنسیەکەی بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخشەوە پێ سڕکرا.

سزای سڕکرانی پۆل پۆگبا کەمکرایەوە

بەگوێرەی نوێترین زانیاری فابریزۆ رۆمانۆ، چاوەڕواندەکرێت خانمە پیرەکە و پۆگبا بە ڕێککەوتنێکی دوولایەنە گرێبەستی نێوانیان هەڵبوەشێننەوە و ناوەڕاستکارەکە لە بازاڕەکەدا ئازادبێ.

رۆمانۆ لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانیشەوە زانیویەتی کە سبەینێ گفتوگۆکانی نێوانیان لەو بارەیەوە بەردەوامدەبێت و پۆگبا لە مانگی مارسی ساڵی داهاتوو رێگەپێدراو دەبێ بۆ یاریکردن.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، خودی پۆڵ پێی وایە دەستپێکێکی نوێ باشترین چارەسەرە بۆ خۆی و بۆ بەردەوام لە کاروانەکەی.

پۆگبای تەمەن 31 ساڵ لەوەتەی دەرکەوتنی وەک یاریزانی پیشەگە لە ساڵی 2011 تەنها یاریی بۆ دوو یانە کردووە ئەوانیش مانچێستەر یونایتد و یوڤێنتوسە. هێشتا دیار نیە وێستگەی داهاتووی لە کوێ دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button