ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

ماوەی دوورکەوتنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر لە یاریگاکان دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جۆنیۆر بەهۆی پێکانەوە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی بەڕازیل ناکات و بەشداریی دوو یاریی داهاتووی سێلیساو ناکات.

ڤینیسیۆس جۆنیۆر بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی بەرامبەر ڤیاڕیال تووشی بوو، بۆ ماوەی 10 رۆژ لە یاریگاکان دادەبڕێت و ناتوانێت پەیوەندی بە هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە بکات.

سێرجیۆ کیرانتی، رۆژنامەنووسی لە کانڵی دازن رایگەیاندووە، ڤینی ناتوانێت بەشداریی یارییەکانی بەڕازیل بکات، کە سەماکارانی سامبا لە پاڵاوتنی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 رووبەڕووی چیلی و پیرۆ دەبنەوە.

بەرەبەیانی هەینی کاتژمێر 03:00 (بە کاتی هەولێر) دەبنە میوانی چیلی، دواتریش رۆژی 16ـی ئەم مانگە کاتژمێر 03:45 (بە کاتی هەولێر) میوانداریی پیرۆ دەکەن.

بەڕازیل لە ئەمریکای باشوور لەکۆی 10 هەڵبژاردە بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە 8 یاری پلەی پێنجەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button