ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانێکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بەفەرمی گرێبەستی دانی كارڤاخالی تاوەكو 2026 نوێكردەوە.

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا نوێکردنەوەی گرێبەستی دانی کارڤاخال بەرگریکاری ئیسپانی یانەکەی تاوەکو هاوینی 2026 راگەیاند، وەکو پاڵپشتییەک بۆ ئەو یاریزانە کە لە ئەژنۆی تووشی پێکانێکی سەخت بووە.

کارڤاخال لەوەتەی ساڵی 2002 لە تەمەنی 10 ساڵییەوە لە ریزەکانی ریال مەدرید یاریی دەکات و لە سەرجەم ئاستە جیاوازەکانی یانەکە یاریی کردووە، ئەو بەرگریکارە 32 ساڵانە لەوەتەی ساڵی 2013 لە تیپی یەکەم یاریی دەکات.

کارڤاخال لەگەڵ ریال مەدرید 26 نازناوی بەدەستهێناوە و 427 یاری بە درێسی یانەکە ئەنجام داوە و خاوەنی شەش نازناوی چامپیۆنزلیگە، گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2025 کۆتایی دەهات و بۆ ماوەی ساڵێکی دیکەش گرێبەستەکەی درێژکردەوە.

کارڤاخال بەهۆی ئەو پێکانەی لە ئەژنۆی تووشی بووە، تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگاکان دادەبڕێت و فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕیاریداوە وەکو پاڵپشتییەک بۆ یاریزانەکە گرێبەستەکەی لەم کاتەدا نوێبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button