ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید بڕیارێکی بەپەلەی دا

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بڕیاریداوە لە گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بەرگریکارێکی راست و دڵێکی بەرگری بگوازێتەوە ریزەکانی، لەکاتێکدا شەش ساڵە یانە مەدریدییەکە لە گواستنەوەی زستانە هیچ گرێبەستێکی نەکردووە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاریداوە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بەرگریکارێکی راست بۆ شوێنگرەوەی دانی کارڤاخال بگوازێتەوە و دڵێکی بەرگریش بکڕێت بۆ ئەەوەی هێلی بەرگری یانەکە تۆکمە بێت.

جگە لە کارڤاخال، داڤید ئالابا نزیکەی ساڵێکە بەهۆی پێکانی ئەژنۆیەوە لە یاریگاکان دابڕاوە و تاوەکو مانگی دیسەمبەر/کانوونی یەکەم لە یاریکردن دادەبڕێت.

خۆسیێ فیلێکس دیاز، رۆژنامەنووسی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، ریال مەدرید دەستی بە جوڵە کردووە بۆ ئەوەی جۆریل هاتو بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی ئەیاکس ئامستەردامی هۆڵەندی بگوازێتەوە ریزەکانی.

خۆسیێ فیلێکس دیاز راشیگەیاندووە، کاسێلۆ لۆکیبا دڵی بەرگری لایپزیگ و ڤیکتۆر ریس دڵی بەرگری پالمێراسیش بەربژێرن بۆ ئەوەی ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەیان بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button