ئیسپانیایاریگا

خۆسیلۆ بۆ کارڤاخال: خۆزگە من تووشی پێکان بووبام

Yariga App

یاریگا –

خوسلۆ بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک کاردانەوەی بەرامبەر بە پێکانە سەختەکەی دانی کارڤاخال نیشان دا.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە هەفتەی نۆیەمی یارییەکانی لالیگا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ رووبەڕووی ڤیاریال بووەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر ئەم تیپە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام پێکانە سەختەکەی دانی کارڤاخال تامی بردنەوەکەی لە لای یاریزانان و هاندەرانی ئەم تیپەی تاڵ کرد.

لە خولەکەکانی کۆتایی ئەم یارییەدا، لەکاتێکدا هەمووان چاوەڕێی بیستنی فیکەی ناوبژیوان بوون، کاپتنی مەدرییدیەکان لەگەڵ بەرکەوتنی توندی لەگەڵ یەکێک لە یاریزانە بەرامبەرەکانی تووشی پێکانێکی قورس بوو.

دوای کاتژمێرێک ئەم یاریزانە بە بڵاوکردنەوەی پۆستێکی لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەم بابەتەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند کە پێویستە بەم نزیکانە نەشتەرگەری بۆ بکرێت و بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگا دووردەکەوێتەوە، ئەم رووداوەش کاردانەوەی زۆرێک لە یاریزانانی ئێستا و پێشووی ریال لەنێو ئەوانی تردا خوسێلۆی لەگەڵ خۆی هێناوە کە پەیوەندی خێزانی لەگەڵ کارڤاخال هەیە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Joselu Mato (@joselumato)

خۆسێلۆ لە پەیجی تایبەتی خۆی وێنەی خۆی لە تەنیشت کارڤاخال بڵاوکردەوە و نووسیویەتی:

بە فرمێسکەوە ئەم قسانە دەنووسم و خۆزگەم دەخوازم من تووشی ئە پێکانە بووبام”. ئێستا رێگایەکمان لە پێشە کە دەزانم بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بەڕێێ دەکەیت، وەک چۆن لە هەموو کارێکدا دەیکەیت. – خۆشم دەوێی براکەم، هەمیشە لەگەڵتم.

بابەتی زیاتر

Back to top button