ئینگلتەراگرنگترین

دوایین پەرەسەندن: ڤان نیستێلڕۆی خیانەت لە تێن هاخ دەکات؟

چی لە مانچێستەر یونایتد دەگوزەرێت؟

Yariga App

یاریگا –

رود ڤان نیستێلڕۆی لە دەستنیشانکردنی وەکو شوێنگرەوەی ئێریک تێن هاخ نیگەرانە.

ڤان نیستێلڕۆی، یاریدەدەری تێن هاخ، یەکێکە لە دیارترین پاڵێوراوان بۆ شوێنگرتنەوەی تێن هاخ، ئەمەش لە ئەگەری دۆڕانی یاریی ئەمڕۆیان بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا لە ڤیلا پارک.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد ئامادەکاری تەواوی کردووە، لە ئەگەری دوورخستنەوەی تێن هاخ، ئۆفەرێک پێشکەشی ڤان نیستێلڕۆی بکەن و بە کاتی ببێتە راهێنەری شەیتانە سوورەکان.

رۆژنامەکە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە نیستێلڕۆی بڵاویکردووەتەوە، ئەفسانە هۆڵەندییەکە نایەوێت، بە جۆرێک لە جۆرەکانی خیانەت، وێنەی پڕۆسەکە بکەن، چونکە لەسەر دەستی تێن هاخ، ڤان بووەتە ئەندامی دەستەی راهێنەران.

دەستپێکی وەرزی مان یونایتد خراپە، لە کۆی شەش یاریدا، سێ یاریی دۆڕاندووە و دوو یەکسانبوونیشی لە یۆرۆپالیگ هەیە، هەرچەندە گەڕانەوە بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، ئامانجی سەرەکی سێر جیم راتکڵیف، سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی ئینیەس و خاوەنی پشکی کەمینەی یانەکەیە.

نیستێلڕۆی سەربووردەیەکی ناخۆشی لە یەکەم ئەزموونی راهێنەرایەتیدا هەیە، دوای وەرزێک لە راهێنەرایەتیکردنی ئایندهۆڤن، گەلەکۆمەی لێکرا و لەلایەن فرێد روتن، بەڕێوەبەری وەرزشی و ژمارەیەک یاریزان، لە پۆستەکە دوورخرایەوە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی؛ ئێستا نیستێلڕۆی رووبەڕووی هەمان سیناریۆ بووەتەوە، ئایا بە ئۆفەرەکەی یونایتد رازی دەبێت و خەنجەر لە پشتی تێن هاخ بدات یاخود نا.

رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە نیستێلڕۆی نووسیویەتی

ڤان نیستێلڕۆی کەسێکی زۆر خاوەن بنەمایە، لە ئایندهۆڤن هەست بە خیانەت کرد، پێم وایە نایەوێت پشتی تێن هاخ بەربدات.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، بڕیاربەدەستدانی مانچێستەر یونایتد لە ماوەی 48 کاتژمێردا لە لەندەن کۆدەبنەوە.

گومانەکان لەسەر مانەوەی ئێریک تێن هاخ لە پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد زۆربوون. تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە هەریەکە لە سێر جیم راتکڵیف، هاوخاوەن، سێر دەیڤ برەیسلفۆڕد، هاوخاوەن هەروەها عومەر بێرادا، بەڕێوەبەری جێبەجێکار، دان ئاشوۆرس، بەڕێوەبەری وەرزشی و جەیسن ویڵکۆکس، بەڕێوەبەری تەکنیکی ئامادەی کۆبوونەوەکە ببن. بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، جۆیڵ گلەیزەر، هاوخاوەنی یانەکەش ئەمڕۆ دەگاتە لەندەن.

ئێستا تەواوی چاوەکان لەسەر یارییەکەی ئاستۆن ڤیلایە، کە بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 16:00 بە کاتی هەولێر لە ڤیلا پارک لە گەڕی حەفتەمی پرێمەرلیگ بەڕێوەبچێت.

لە چەندین دۆخی جیاوازدا، دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یانەکە پاڵپشتییان لە تێن هاخ کردووە، تەنانەت لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی رابردووشدا، بڕێکی زۆری پارەی بۆ گواستنەوەی یاریزانان خستە بەردەستی تێن هاخ و گۆڕانکاری لە دەستەی راهێنەرانیشدا کرد.

جیم راتکڵیف لە دوا لێدوانیدا بۆ تۆڕی هەواڵی BBC لەبارەی داهاتووی تێن هاخ گوتی

حەزم لە تێن هاخە، راهێنەرێکی زۆر باشە، بەڵام لە کۆتایی رۆژدا، بڕیارەکە تەنیا بەدەست من نییە. تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی لە مانچێستەر کار دەکەن، ئەوان باشترین بڕیار لە بەرژەوەندی تیمەکە دەدەن.

هاوخاوەنی مانچێستەر یونایتد: بۆ هێشتنەوەی تێن هاخ هیچم بەدەست نییە

دوا کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی مانچێستەر مانگی رابردوو لە بارسێلۆنا بەڕێوەچوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button