ئاسیاگرنگترین

بارسێلۆنا بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ مێسی دەنێریت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بەنیازە چەند ئەستێرەیەکی پێشووی یانەکەی، لەنێویاندا لیۆنێل مێسی، بۆ یادی 125 ساڵەی بارسێلۆنا بانگهێشت بکات.

بارسێلۆنا بە یەکێک لە کۆنترین و پڕ دەستکەوتترین یانەکانی تۆپی پێی ئەوروپا دادەنرێت لەماوەی ئاستی یەکەمی تۆپی پێی ئیسپانیا و ئەوروپادا توانیویەتی چەندین ناسناو بەدەستبهێنێت و بۆ هەمیشە ناوی خۆی لە مێژووی تۆپی پێدا بهێڵیتەوە.

سەرچاوە نزیکەکانی ئەم یانەیە ئاشکرایان کردووە کە رێوشوێنی تایبەت دەگرنەبەر و بۆ ئاهەنگی 125 ساڵەی دامەزراندنی یانەکەیان کە گرنگییەکی تایبەتی بۆ ئەوان هەیە ئامادەکاری دەکەن و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​پلانیان هەیە هەندێک لە گەورەترینەکان ناوەکانی مێژووی بلاوگرانا بانگهێشت بکەن، لەنێویاندا لیۆنێل مێسی ئەستێرەی بارسێلۆنا.

بڕیارە ئەم بۆنەیە لە 29ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت و بەهۆی توندی خشتەکە و ئەو پێشبڕکێیانەی کە لە چەند مانگی داهاتوودا ئەنجام دەدرێن، ئەگەری ئەوە هەیە بەشێک لە میوانەکان و ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەش نەتوانن بەشداری لەم ئاهەنگەدا بکەن.

پێگەی فۆربس ئاماژەی بەوە کردووە، بەرێوەبەرانی بارسا داوا لە مێسی و میوانە بانگهێشتکراوەکانی تر دەکەن کە لە ئەگەری ئامادەنەبوونیان لەم مەراسیمەدا بۆ ئەوەی پشتگیری خۆیان بۆ ئەم یانەیە نیشان بدەن گرتەیەکی ڤیدیۆیی تۆمار بکەن. ئەم بابەتە سەبارەت بە مێسی گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ ئەوان چونکە زۆر کەس بە گەورەترین یاریزانی مێژووی بارسێلۆنای دەزانن.

بابەتی زیاتر

Back to top button