ئینگلتەراگرنگترین

پەیامێکی دڵخۆشکەر لە ئۆدیگاردەوە بۆ هاندەران

''پەلەم لێ مەکەن''

Yariga App

یاریگا –

مارتن ئۆدیگارد، لەدوای یارییەکەیان بەرامبەر ساوسامتن، پەیامێکی دڵخۆشکەر بە هاندەرانی یانەکەی دەگەیەنێت.

ئۆدیگارد لەگەڵ هەڵبژاردەی نەرویج لە نەیشنزلیگ تووشی پێکان بوو، تاوەکو ئێستاش دیارنییە کەی دەست بە یارییەکان دەکاتەوە. دوای بردنەوەکەی دوێنێی گەنەرز بەرامبەر ساوسامتن 3-1، ئۆدیگارد ئەپدەیتی دۆخی تەندروستی خۆی بۆ هاندەران ئاشکرا کرد.

هەرچەندە پێشبینی دەکرا، ئۆدیگارد بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، بەڵام پێدەچێت یاریزانە نەرویجییەکە زووتر لە وادەی دیاریکراو بگەڕێتەوە ریزەکانی کەتیبەی میکێل ئارتێتا.

ئۆدیگارد لەبارەی پێکانەکەی دەڵێت

دەمەوێت دوا زانیارییەکان لەبارەی پێکانەکەم بە ئێوە رابگەیەنم، هەفتەی رابردوو، پێشڤەچوونی زۆر باش لە دۆخی تەندروستیم هەبوو. ئێستا رۆژ دوای رۆژ باشتر دەبم و هەست دەکەم، خەریکە لەسەر رێچکەیەکی دروست دەڕۆم، ئەمەش بووەتە هاندەرێکی گەورە بۆ من، تاوەکو زیاتر خۆم ماندوو بکەم.

هیوادارم پێش وادەی دیاریکراو بگەڕێمەوە، لە دوای دەستپێکردنەوەی مەشقەکان، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی پاژنەی پێم دەکەین. ئەوەی دڵخۆشکەرە، رۆژ دوای رۆژ دۆخم باشتر دەبێت.

ئۆدیگارد پێڵاوێکی پزیشکی لەپێدەکات و هەوڵدەدات، بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو ئامادەبێت. چونکە ئارسیناڵ یاریی قورسی هەیە و رووبەڕووی یانەکانی لیڤەرپوول، نیوکاسڵ، ئینتەر میلان و چێڵسی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button