ئه‌مریکافه‌ره‌نساگرنگترین

مێسی بە تووڕەییەوە باسی ژیانی پاریس دەکات

لیۆ هەرگیز تاڵییەکانی ژیانی پاریس لەیاد ناکات

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئینتەر مەیامی تاوەکو ئێستا، کاروانە پڕ لە کێشەکەی پاریس سانجێرمان لەیاد ناکات.

مێسی لە هاوینی ساڵی 2021 بارسێلۆنای جێهێشت و پەیوەندی بە یانە پاریسییەکەوە کرد. هەرچەندە لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ و نێیمار دا سیلڤا، یەکێک لە مەترسیدارترین هێڵی هێرشبردنی جیهانیان پێکهێنابوو، بەڵام نەیانتوانی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنن و تەنیا مێسی دوو نازناوی یەک لە دوای یەکی لیگ وەنی بردەوە، پاشان پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی کرد.

هەڵگری هەشت خەڵاتی باڵۆن دۆر چەند جارێک باسی نەهامەتییەکانی پاریسی کردووە، ئەمجارەیان دەردەسەرییەکانی پاریسی بۆ برێخت دیاخرێ، یاریزانی پێشووی چارڵۆت باس کردووە، یاریزانە هۆڵەندییەکەش قسەکانی مێسی بە کەناڵی RTBF گێڕاوەتەوە

لە دوای تەواوبوونی یاریی رابردوویان، چوومە لای مێسی و پێم گوت، ژیانی مەیامی خۆشترە یاخود فەڕەنسا، لیۆ بە پرسیارەکەم شۆک بوو، پێم گوت، پێشتر یاریزانی تۆڵووز بووم و لە پارک دۆ پرێنس رووبەڕووی یەکتربووینەتەوە، بەڵام ئەو منی لەیاد نەبوو. سەرەڕای ئەمەش، خەونی منداڵیم هێنایە دی، چونکە مێسی بەردەوام یاریزانی دڵخوازی من بووە و شتێکی زۆر خۆشبوو لە نزیکەوە بینیم.

لە وەڵامی پرسیارەکەمدا مێسی گوتی؛ ژیانی پاریس کارەسات بوو کارەست. هەرچەندە پاریس زۆر بە باشی پێشوازی لە من کرد، بەڵام دوای شکستهێنانیان لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ، بەردەوام فیکەی لەدژ لێدەدرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button