ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ بارسێلۆنای پێشەنگ لە یارییەكی دیكەی لالیگای ئیسپانیا رووبەڕووی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەبێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:15 بە كاتی كوردستان دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی نۆیەمی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یار

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنای هانزی فلیك بە شێوازێكی نایاب وەرزی نوێیان دەستپێكردووە، بە جۆرێك لە هەشت یاری یەكەمی یاریگا لە حەوت یارت براوە بوون و لە یارییەكیش بەرامبەر ئۆساسونا تووشی دۆڕانێكی گەورە بوون و بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەیان دۆڕاند.

هەفتەی رابردوو ئۆساسونا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەشی بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە.

ئالاڤێس وەرزی رابردوو لە ناوەڕاستی ریزبەندی كۆتاییان بە وەرزەكە هێنا و لەم وەرزەشدا دوای تێپەڕبوونی هەشت یاری بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ كە بە سێ بڕدنەوە و یەك یەكسان و چوار دۆڕان بەدەستیانهێناوە لە ریزبەندی یازدەیەم دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بۆ یارییەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا هیچ پێكانێكیان نییە و بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە ئامادەن.

بارسێلۆنا بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی هەریەك لە تێر شتیگن، دانی ئۆلمۆ، فێرمین لۆپێز، مارك بێرناڵ، ئەندریاس كریستێنسن، رۆناڵد ئاراوخۆ، گاڤی بێ بەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئالاڤێس

سیڤێرا

پێنا، سیدلار، عەبقەر، تێناگلیا

جۆردان، گیڤارا

رۆبلێس، ستۆیشكۆڤ، دۆمینیگێز

مارتینێز

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

پێنا

كۆندێ، كۆبارسی، مارتینێز، بالدێ

كاسادۆ، پیدری، گارسیا

رافینیا، لیڤاندۆڤسكی ، یامال

بابەتی زیاتر

Back to top button