یاریگا –
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گورزێكی دیكەی كوشندەی بە لەدەستدانی تواناكانی ئەستێرەیەكی تا كۆتایی وەرز بەركەوت.
شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤیاڕیالی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی نۆیەمی لالیگای ئیسپانیا.
پێش كۆتاییهاتنی یارییەكە بە چەند چركەیەك دانی كارڤاخال پێكانێكی مەترسیدار بە ئەژنۆی كەوت دوای بەركەوتنی لەگەڵ یاریزانێكی ڤیاڕیال، دواتر كارڤاخال كەوتە سەر زەوی و بە گریان و هاوارەوە بردرایە دەرەوەی یاریگا.
View this post on Instagram
دانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی داناوە و لەسەری نووسیوە:
ئەوە پشتڕاستكراوەتەوە كە تووشی پێكانی مەترسیداری پچڕانی بەستەرەی ئەژنۆ بووم، دەبێت نەشتەرگەریم بۆ بكرێت و بۆ چەند مانگێك لە یاریگاكان دووربكەومەوە. چاوەڕێی ئەوەم چاكبوونەوەم دەست پێ بكەم و وەك دڕندەیەک بگەڕێمەوە. زۆر سوپاس بۆ هەمووتان بۆ پەیامەكانتان، هەست بە خۆشەویستیەكی زۆر دەكەم.
بەوەش ئەم وەرزە بۆ ئەستێرە ئیسپانییەكەی مەدرید كۆتاییهاتووە و بەوجۆرەی گەڕانەوەی ماوەی پێوویست بۆ پچڕانی بەستەری ئەژنۆ هەشت بۆ نۆ مانگ دەبێت.
لەم وەرزەدا دانی بەشداری لە 11یاریدا كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.