ئینگلتەراگرنگترین

ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول پێکان و ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەستێرەیەکی راگەیاند دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس.

رێدز بە تاکە گۆڵێکی دێگۆ جۆتا لە خولەکی 9 توانیان سێ خاڵی دیکە وەربگرن و لە پێشەنگی پرێمەرلیگ بمێننەوە.

لەو رووبەڕووبوونەوەی کە تێیدا ئالیسن بەیکەری لە خولەکی 79 بەهۆی پێکانەوە گۆڕانکاری پێکرا.

دوای یارییەکەش ئارنە سڵۆتی راهێنەر لە لێدوانێکی میدیایدا لەبارەی پێکانی گۆڵپارێزە بەڕازیلیەکەوە وتی

چەند هەفتەیەک دەخایەنێت. کۆتا شتیش ئەوەیە جارێ هەموو شتێ نازانین. ئەوەی هەیە لەگەڵ پێکهاتەی بەڕازیلدا نابێ بۆ یارییە نێودەوڵەتیەکان و پێشبینیش ناکەم بۆ یەکەم یاریی ئێمەش دوای پشووەکانی فیفا ئامادەبێت.

لەبارەی ئەوەی کە ئایا پێکانی ئالیسن ماسوولکەکانی پشتەوەی رانێتی، سڵۆت وتی

پێموابێ بەڵێ، ئەو شوێنەیەتی

راهێنەر هۆڵەندیەکە باسی لەوەش کرد کە یارینەکردنی ئالیسن گورزێکی گەورە دەبێت بۆ تیمەکەی، بەڵام بۆ هەر پێگەیەکی یاریگا بژاردەی دووەمیشیان هەیە و ئەوەش بە ئەرێنی وەسفکرد.

ئەمڕۆ لەجێی بەیکەری بەڕازیلی، ڤیتێسلاڤ گارۆسی تەمەن 23 ساڵ هێنرایە یاریەکەوە چونکە کیڵهێری بژاردەی دووەمیان دوێنی نەخۆش بووە.

یەکەم یاری ڕێدز دوای یارییە نێودەوڵەتیکان بەرامبەر چێڵسی دەبێت لە 20ی ئەم مانگە و سێ رۆژ دواتریش بەرامبەر لایپزیگ لە چامپیۆنزلیگ یاریی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button