یاریگا –
ئوسامە رەشید بەهۆی پێکانەوە لە هەڵبژاردەی عێراق دوور دەکەوێتەوە و بەشداریی یارییەکانی فەڵەستین و کۆریای باشوور ناکات.
ئوسامە رەشید ناوەڕاستکاری یانەی هەولێر لە یاریی بەرامبەر زەوڕا تووشی پێکان بوو، لە خولەکی 77 یاریگای بەجێهێشت و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، بەگوێرەی پشکنینە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ئوسامە رەشید پێویستی بە پشوودانە و ئەستەمە لە دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 بەرامبەر فەڵەستین و کۆریای باشوور بەشداریی بکات، کە رۆژانی 10 و 15ـی ئەم مانگە دەکرێن.
پێشبینی دەکرێت سبەی بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی چارەنووسی ناوەڕاستکارە کوردەکە بدرێت و خیسوس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق شوێنگرەوەی ئوسامە دەستنیشان دەکات.