ئیتاڵیاگرنگترین

ئینزاگی وه‌ڵامی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌داته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد گرێبه‌ستێكی پێشكه‌ش به‌ ئینزاگی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ شوێنی تێن هاخ ببێته‌ راهینه‌ری یانه‌كه‌ راهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ش وه‌ڵامی داواكاری یانه‌كه‌ی دایه‌وه‌.

رۆژنامه‌ی سپۆرت ئيتاڵیا بڵاویكردووته‌وه‌، ئینزاگی داواكه‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدى بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ ره‌تكرده‌وه‌ مانه‌وه‌ی له‌ ئینته‌رمیلان دووپاتكردوه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ هاوینی رابردوو یانه‌كه‌ هه‌وڵی زۆریدا شوێنگره‌وه‌ی تێن هاخ بدۆزێته‌وه‌، به‌ڵام دوای بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی یه‌كێتی ئینگڵته‌را بڕیاریاندا راهێنه‌ره‌كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، دوای ئه‌نجامه‌خراپه‌كانی سه‌ره‌تایی ئه‌م وه‌رزه‌ی شه‌یتانه‌ سوره‌كان جارێكی تر بیر له‌ دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌ هۆڵه‌ندییه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌ گرێبه‌ستێكیان پێشكه‌شی ئینزاگی كرد، به‌ڵام راهێنه‌ره‌كه‌ داواكه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button