ئینگلتەراگرنگترین

سڵۆت هۆکاری سەرەکی بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ ئاشکرا دەکات

سڵۆت خوێندنەوەیەکی جیاوازی هەیە

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول پێی وایە، بەدەستهێنانی ئەنجامی ئەرێنی دوور لە ئانفیڵد، هۆکاری سەرەکی بردنەوەی پرێمەرلیگ دەبێت.

سڵۆت بەر لە یاریی ئەمڕۆیان بەرامبەر کریستال پاڵاس روونیکردووەتەوە، بۆ ئەوەی بۆشایی لەگەڵ مانچێستەر سیتی پێشەنگدار کەمبکرێتەوە، پێویستە لیڤەرپوول ژمارەی خاڵەکانی لە دەرەوەی یاریگا زیاتر بکات.

لە وەرزی رابردوودا، لیڤەرپوول تەنیا 9 یاریی لە کۆی 19 یاریی دەرەوەی یاریگای خۆی بردەوە، ئەمەش چوار یاریی کەمتر بوو لەگەڵ ئارسیناڵ و پێنج یاریش لەگەڵ مانچێستەر سیتی.

سڵۆت لەبارەی جیاوازییەکان دەڵێت

ئەگەر سەیری داتاکانی وەرزی رابردوو بکەیت، جیاوازی یارییەکانی دەرەوەی یاریگامان لەگەڵ مانچێستەر سیتی 10 خاڵ بوو، ئەمەش هەموو شتێک دەخاتەڕوو.

پێم وایە لیڤەرپوول لە چەندین رووی جیاوازەوە دەتوانێت بەرەوپێشبچێت، زۆر گرنگە کۆنتڕۆڵی یارییەکان بکرێت، نەک تەنیا ئەو یارییانەی لە ئانفیڵد دەکرێن، بەڵکو ئەو یارییانەی لە دەرەوەی یاریگای خۆشمان دەکرێن.

لیڤەرپوول لە چەندین وەرزدا، بە جیاوازی کەمی خاڵ نازناوی پرێمەرلیگی لەدەستداوە و سڵۆت دەیەوێت لە یەکەم وەرزیدا، کارێکی لەبیرنەکراو بۆ هاندەرانی لیڤەرپوول بکات.

کاتژمێر 14:30 بە کاتی هەولێر، لیڤەرپوول رووبەڕووی کریستال پاڵاس دەبێتەوە و وەرزی رابردوو، لیڤەرپوول لە دوا گەڕەکاندا 3-0 بە مان سیتی دۆڕا و بووە هۆکاری سەرەکی لەدەستدانی نازناوەکە لە بەرژەوەندی مانچێستەر سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button