عێراقکوردستان

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق زاخۆ بە دوای یەکەم سەرکەوتن دەگەڕێت

Yariga App

یاریگا –

دوای دوو یەکسان بوون ئەمڕۆ زاخۆ بە دوای یەکەم سەرکەوتن دەگەڕێت کاتێک رووبەرووی کەربەلا دەبێتەوە.

لە رۆژی دووەمی یارییەکانی گەڕی سێیەم لە خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ( 5ـی ئۆکتۆبەری 2024 ) کاتژمێر 5:30ـی ئێوارە زاخۆ میوانداری کەربەلا دەکات، زاخۆ سەرجەم یاریزانەکانی بۆ ئەم یارییە ئامادەن و بەگەیشتنی ئیبراهیم هیساری ناوەراستکاری بە رەگەز ئەرژەنتینی پێکهاتەی تیپەکە زیاتر تۆکمەتر دەبێت.

زاخۆ و کەربەلا لە مێژوودا 17 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، زاخۆ لە شەش یارییدا براوە بووە و لە پێنج یاریشدا یەکسان بوونە و کەربەلاش شەش یاریی لە زاخۆ بردۆتەوە، کوڕانی خابوور 17 گۆڵیان تۆمار کردووە و کەربەلاش 15 گۆڵی لە تۆڕی زاخۆ کردووە.

تا ئێستا هەر دوو یانە خولی ئەستێرەکانی عێراق هیچ سەرکەوتنێکیان نیە و لە دوو گەڕی رابردوودا یەکسان بوونە کە هەر یەکەیان دووخاڵیشی هەیە، زاخۆ لە ریزبەندی 13ـەمە و کەربەلاش لە ریزبەندی 15ـەمە، لە گەڕی چوارەمی خولەکەش زاخۆ دەبێتە میوانی زەوڕا و کەربەلاش لە یاریگای خۆی بەرامبەر مینا یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button