ئه‌وروپا

رووداوێکی سەیر؛ دوو هەڵبژاردە یاریزانێکیان بانگهێشتکردووە !

Yariga App

یاریگا –

ماتیۆس مانێ، ئەو هێرشبەرە لاوەیە کە هەردوو هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و پورتوگال دەیانەوێت لە پێکهاتەکانیاندا هەیانبێت.

پێدەچێت ئاستە بەرزەکەی ماتیۆس وەک هێرشبەرێک کە تەمەنی تەنیا 17 ساڵە سەرنجی جیهانی تۆپی پێی راکێشابێت و ئەم یاریزانە لە چەند کاتژمێری رابردوودا بووەتە یەکێک لە بابەتەکانی سەرەکیەکانی هەواڵی تۆپی پێی لە ئەوروپا.

هەڵبژاردەی لاوانی پۆرتوگال بڕیاریدا ئەم یاریزانە بانگهێشت بکات بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی چوار نەتەوەیی کە بڕیارە بەم زووانە لە پۆرتۆ بەڕێوەبچێت، هاوکات راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار 18 ساڵان داوای کردووە لە هەمان رۆژدا بەشداری کەمپی مەشقەکانی ئینگەڵتەرا بکات.

هێرشبەرە لاوەکە لە پۆرتوگال دەستی بە مەشقەکانی کرد بەڵام دوای ماوەیەکی کەم گەڕایەوە ئینگلتەرا بۆ ئەوەی بەشداری یارییەکی گرنگ لەم وڵاتە بکات.

تاوەکوو ئێستا روون نییە کە ئایا مانێ لە هەڵبژاردەی ژێر 18 ساڵان بۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگال یان ئینگلتەرا یاری دەکات، بەڵام ئێستا کاتێکی چارەنووسسازە بۆ ئەوەی بڕیار بدات کە ئایا دەیەوێت ئەزموونی یاریکردن لە پۆرتوگال تاقی بکاتەوە بکات یان دەیەوێت ببێتە یەکێک لە ئەندامانی سێ شێرەکان.

ماتیۆس لە ساڵی 2023 درێسی وۆڵڤزی پۆشی و لەم وەرزەدا لە پێنج یاریدا لە تیپی خوار 18 ساڵانی وۆڵڤز دوو گۆڵ و دوو ئەسیستی کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button