ئینگلتەراگرنگترینمۆندیالی یانەکان

پرێمەرلیگ داوایەکی مانچێستەر سیتی و چێڵسی رەتدەکاتەوە

گواردیۆلا تووڕەیە

Yariga App

یاریگا –

پرێمەرلیگ داوایەکی مانچێستەر سیتی و چێڵسی بۆ دواخستنی یارییەکانی سەرەتای وەرزی داهاتووی رەتکردەوە.

ساڵی داهاتوو، مان سیتی و چێڵسی بەشداری لە مۆندیالی یانەکان دەکەن، کە بڕیارە لە 15ی یۆنیۆ/حوزەیران تاوەکو 13ی یۆلیۆ/تەمووز بەردەوام بێت.

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی روونیکردووەتەوە، داوایەکی فەرمییان بۆ دواخستنی چەند یارییەکی سەرەتای وەرزی داهاتوویان ئاڕاستەی پرێمەرلیگ کرد، ئەمەش بۆ ئەوەی یاریزانان هەندێک پشوو وەربگرن و فشارییان لەسەر دروست نەبێت.

پرێمەرلیگ داواکەی ئێمە و چێڵسییان بۆ دواخستنی چەند یارییەکی سەرەتای وەرزی داهاتووی رەتکردەوە، زۆر سوپاستان دەکەین. باشە ئەگەر یارییەکانمان بۆ دوانەخەن، چی دەبێت؟

ئێستا وەڵامێکی دروستم بۆ ئەمە نییە، چونکە یەکەمجارە دۆخێکی لەمشێوەیە دروست دەبێت. دەبێ بڕیار بدەین و بزانین خشتەی یاریزانان چۆن دەبێت.

ئاتلێتیک لە زاری بەرپرسێکی باڵای پرێمەرلیگ بڵاویکردووەتەوە، قسە لەبارەی داواکەی مانچێستەر سیتی و چێڵسی کراوە، بەڵام هیچ داوایەکی فەرمیمان پێشکەش نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button