ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاری مانچێستەر سیتی V فوڵهام؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ كوڕانی پێپ گواردیۆلا لە یارییەكی قورسدا رووبەرووی فولهام دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری فولهام بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مانچێستەر سیتی لە دوو یاری رابردووی پرێمەرلیگدا تامی بردنەوەی نەكردووە و بەرامبەر یانەكانی نیوكاسڵ و ئارسیناڵ یەكسان بووە.

بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێن و بە جیاوازی خاڵێك لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەن.

لە بەرامبەردا فولهام بە راهێنەرایەتیكردنی ماركۆ سیلڤا بە شێوەیەكی باش دەستیان بە وەرزی نوێی پرێمەرلیگ كردووە، بە جۆرێك لە كۆی شەش یاری لە سێ یاری براوە بوون ودوو یاری یەكسان بوون و یارییەكیش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی یازدە خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر سیتی بە بێ كێڤن دی برۆین، رۆدری، ئاكێ و ئۆسكار بۆب رووبەرووی فولهام دەبێتەوە.

ماركۆ سیلڤا بۆ ئەو یارییە تەنیا لە تواناكانی كارلۆس ڤینیسیۆس وخۆرخی كوینكا بێ بەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی

ئێدەرسن

لێویس، دیاز، ئاكانجی، ڤاردیۆڵ

بێرناردۆ، كۆڤاسیچ، لێویس

فۆدن، هالاند ، گرێلیش

پێکهاتەی پێشبینیکراوی فوڵهام

لینۆ

تێتی، ئاندێرسن، باسی، رۆبێنسن

پێرێرا، لۆكیچ

تراوری، سێمیس رۆی، ئایۆبی

خێمینیز

بابەتی زیاتر

Back to top button