ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاری ئارسیناڵ V ساوسامتن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ ئارسیناڵ لە یارییەكی ئاساندا لە نێو یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ساوسامتن دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری ساوسامتن بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

گەنەرز كە تەنیا خاڵێك لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە لە ناوەڕاستی هەفتەدا لە یاری لوتكەی چامپیۆنزلیگ بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە پاریس سانجێرمانیان بردەوە.

گەنەرز بە چوار بردنەوە بەرامبەر یانەكانی وۆڤز، ئاستۆن ڤیلا،تۆتنهام و لێستەر سیتی و دوو یەكسان بوون بەرامبەر برایتن و مانچێستەر سیتی وەرزی 2024/25یان دەستپێكردووە.

بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێن و بە جیاوازی یەك خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەن.

ساوسامتن لە كۆی شەش یاری نەیانتوانیوە هیچ یارییەك ببەنەوە و لە پێنج یاری دۆڕاون و لە یەك یاری یەكسان بوون.

بە كۆكردنەوەی تەنیا یەك خاڵ لە ریزبەندی نۆزدەیەمی پریمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

گەنەرز بە بێ مارتن ئۆدیگارد، ئالێكساندەر زێنچینكۆ، تۆمیاسو، كیران تێرنی و وایت رووبەرووی ساوسامتن دەبێتەوە.

هەروەها گومان لە بەشداریكردنی تیمبێر دەكرێت.

ساوسامتن بە بێ یاریزانان جاك ستێفێنس، سمۆڵبۆن، بازونو و سولێمانا رووبەرووی گەنەرز دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ

رایا

تیمبێر ، سالیبا، گابریێل، كالافیۆری

رایس، پارتی، ساكا

هاڤێرتز، ترۆسارد، مارتینێلی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ساوسامتن

رامسدەیڵ

بێلیس، بێدنارك، تایلۆر

سوگاوارا، فێرناندێس، داونێس، ئاریبۆ، وۆڵكەر پیتەرس

ئارچەر، دیاز

بابەتی زیاتر

Back to top button