ریال مەدرید گرێبەستی یاریزانێکی نوێدەکاتەوە
یاریگا –
ئەمڕۆ ریال مەدرید گرێبەستی گەوهەرێکی یانەکەی نوێکردووەتەوە.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ریال مەدرید گرێبەستی جۆان مارتینێزی بەرگریکاری لاوی یانەکەی نوێکردووەتەوە. دایک و باوک و برای یاریزانەکە لە ڤاڵدێبێباس بەشداری رێوڕەسمی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان کردووە.
گرێبەستە نوێیەکەی مارتینێز لەگەڵ ریال مەدرید تاوەکو هاوینی 2026 دەبێت، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەش 50 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
Cláusula ‘anti jeques’ para la joya del Madrid 🔒🤍
✍️ @CaldeJLCL te informa del blindaje que han firmado los blancos para asegurarse los servicios del joven central
https://t.co/rWUye5tqGk— MARCA (@marca) October 4, 2024
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانیاکە کاتێک یاریزانە تەمەن 17 ساڵانییەکە تەمەنی دەبێت بە 18 ساڵ جارێکی دیکە ریال مەدرید گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
بەرگریکارە لاوەکە لە هاوینی رابردوو لەگەڵ ریال مەدرید گەشتی ئەمریکای کرد و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد. بەڵام تووشی پێکانێکی سەخت بوو، بەستەرەکانی ئەژنۆی پچڕا و بەو هۆیە بۆماوەی 9 مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت.
مێرێنگی وەک پاڵپشتییەک بۆ یاریزانەکە بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی داوە و دەیەوێت پارێزگاری لە تواناکانیشی بکات.