گرنگترینیۆرۆپالیگ

تێن هاخ خراپترینی نێو راهێنەرەکانی پرێمەرلیگە

ئامارە خراپەکانی تێن هاخ بەردەوامییان هەیە

Yariga App

یاریگا –

یاری لەدوای یاری مانچێستەر یونایتد بە راهێنەرایەتی ئێریک تێن هاخ ئاماری خراپیان لەسەر تۆماردەکرێت و ئەمشەویش پۆرتۆ بەو کارە هەڵسا.

لە میانی گەڕی دووەمی یاریەکانی یۆرۆپالیگ مان یونایتد بوو بە میوانی یانە پۆرتوگالیەکە. ئەگەرچی کوڕانی تێن هاخ هەرزوو لە خولەکەکانی 7 و 20 دەستپێشخەرییانکرد لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی پۆرتۆ، بەڵام ئەژدیهاکان هەر لە گێمی یەکەم یەکسانیانکردەوە و دواتریش لە خولەکی 50 گۆڵی بەرەو ریمۆنتادایان تۆمارکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا، لەوەتەی لە ساڵی 2022 راهێنەرە هۆڵەندیەکە ئەرکەکەی لە مانچێستەر وەرگرتووە، هیچ یانەیەکی پرێمەرلیگ هێندەی تیمەکەی تێن هاخ لە یاریەکدا 3 گۆڵ یان زیاتریان لێ تۆمارنەکراوە لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا.

ئۆپتا دەڵێ، ژمارەی ئەو یاریانەی مان یو بە سەرپەرشتی ئێریک بە 3 گۆڵ یان زیاتر تۆڕی گۆڵیان هەژێنرابێ، گەشتووەتە 24 یاریی. ئەوەش بەسەر هیچ یانەیەکی دیکەی پرێمەرلیگدا نەهاتووە.

لە خولەکی 1+90 هاری ماگوایەر ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە. مان یو لە کۆتا 4 یاریی تامی بردنەوەی نەکردووە و رەنگە ئەنجامەکەی بەرامبەر پۆرتۆ  پرسی لەسەرکارلابردنی تێن هاخ گەرمتر بکات کە چەند رۆژێکە میدیای ئینگلیزی ئەو بابەتەیان وروژاندووە.

بۆ زانین، جگه لە ئەنجامە خراپەکانی لە پرێمەرلیگ کە لە پلەی 13 دێن، یاری یەکەمیشیان بەرامبەر توێنتی هۆڵەندی بە یەکسانبوون کۆتایی هات لە یۆرۆپالیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button