تێنس
فێدرێر لە نادالی بردەوە و پاڵەوانییەتی ئوسترالیای بەدەستهێنا
ڕۆجێ فێدرەری سویسری توانی لە فاینەڵی پاڵەوانێتی ئوستورالیای کراوە لە راڤا نادالی ئیسپانی بباتەوە و نازناوەکە بەدەستبهێنێت.
یارییەکە بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە لە بەرژەوەندی فێدرەر کۆتاییهات، ئەنجامی کۆمەڵەکانیش 6-4، 6-3 ، 6-1 ، 6-3 و 6-4 بوون.
ئەمە 18یەمین نازناوی فێدرەرە پاڵەوانێتییەکانی گراند سلامدا