ئینگلتەراگرنگتریننەیشنزلیگ

پێکهاتەی یاریزانانی ئینگلتەرا بۆ دوو یاریی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا راگەیاندرا

Yariga App

یاریگا –

پێکهاتەی یاریزانانی ئینگلتەرا بۆ دوو یاریی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا راگەیاندرا و هەریەکە لە مارکۆس راشفۆرد و جەیمس مادیسن بانگهێشت نەکراون.

لی کارسلی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لیستی یاریزانانی ئینگلتەرای بۆ دوو یاریی داهاتووی لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر یۆنان و فینلەندا راگەیاند، کە هەریەکە لە جەیمس مادیسن و هاری ماگوایەر و مارکۆس راشفۆرد لە دەرەوەی لیستەکەدان.

دۆمینیک سۆلانکی لەوەتەی ساڵی 2017 بۆیەکەمجار بانگهیشتی هەڵبژاردەی سێ شێرەکان دەکرێتەوە و دەبێتە یەکێک لە لیستی 25 یاریزانەکەی ئینگلتەرا، کە لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا رووبەڕووی یۆنان و فینلاند دەبێتەوە.

لیستی یاریزانانی ئینگلتەرا بۆ دوو یاریی داهاتوو لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا

گۆڵپارێزان: دیان هێندرسن، جۆردان پیکفۆرد، نیک پۆپ

بەرگریکاران: ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، لێڤی کۆلویل، مارک گوێهی، ئێرزی کۆنسا، ریکۆ لویس، جۆن ستۆنز، کایل وۆکەر.

ناوەڕاستکاران: جود بێڵینگهام، فیل فۆدین، کۆنۆر کالاگێر، مۆرگان گیبس وایت، ئانخێل گۆمێز، کۆبی ماینۆ، کۆل پالمێر، دێکلان رایس.

هێرشبەران: ئەنتۆنی گۆردۆن، جاک گرێلیش، هاری کەین، نۆنی مادوێکی، بوکایۆ ساکا، دۆمینیک سۆلانکی، ئۆلی واتکینز.

بابەتی زیاتر

Back to top button