گرنگتریننەیشنزلیگ

دیشام یاریزانێکی گرنگی لە پێکهاتەی فەڕەنسا دوورخستەوە

دۆخی سوپەر کیلیان ناجێگیرە

Yariga App

یاریگا –

دیدیێ دیشام، راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا لیستی کۆتایی یاریزانانی بۆ دوو یارییەکەی نەیشنزلیگ دەستنیشانکرد.

دیشام بە هەماهەنگی لەگەڵ ریال مەدرید، کیلیان ئێمباپێی بانگهێشت نەکردووە. ئەمەش بەهۆی هەستکردنی بە ئازار و ئامادەنەبوونی لەڕووی جەستەییەوە.

دیشام لەبارەی بانگهێشت نەکردنی ئێمباپێ دەڵێت :’من پێشتر قسەم لەگەڵ ئێمباپێ کرد، ئەو تەواو ئامادە نییە و تازە لەپێکان گەڕاوەتەوە و تەواو بۆ یاریکردن ئامادە نییە، بۆیە نامانەوێت سەرکێشی بکەین و پێویستی بە کاتە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی چاک بێتەوە’.

لیستی یاریزانانی هەردوو یارییەکە

گۆڵپارێزان: ئاریۆلا، ماینان، سامبا

بەرگریکاران: کلۆس، دیگن، فۆفانا، هێرناندێز، کۆناتێ، کۆندێ، سالیبا، ئۆپامێکانۆ.

ناوەڕاستکاران: کاماڤینگا، فۆفانا، گوندوزی، کۆنێ، چوامینی، زایر ئێمری.

هێرشبەران: بارکۆڵا، دێمبێلێ، کۆلۆ موانی، ئێنکونکو، ئۆلیسێ، تورام

پێشتر رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ بەهۆی ئەوەی تازە لە پێکانەکەی گەڕاوەتەوە بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەرامبەر ئیسرائیل و بەلجیکا بانگهێشت ناکرێت، دیدیێ دیشام بڕیاریداوە سەرکێشی نەکات و پشوو بەو هێرشبەرە فەڕەنسییە بدات.

رۆژانی 10 و 14ـی ئەم مانگە فەڕەنسا لە نەیشنزلیگ رووبەڕووی ئیسرائیل و بەلجیکا دەبێتەوە، ئێمباپێ لەو دوو یارییە بانگهێشت ناکرێت و پشوو وەردەگرێت، کە دوێنێ چوارشەممە لە چامپیۆنزلیگ هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لە یاریی لیل و ریال مەدرید نیو کاتژمێر یاریی کرد.

دیشامپ لەبارەی ئێمباپێ بڕیاری خۆی داوە

بابەتی زیاتر

Back to top button