ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی؛ یوڤێنتوس ئەستێرەیەکی تاوەکو کۆتایی وەرز لەدەست دەدات

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی پێکانێکی سەخت یوڤێنتوس ئەستێرەیەکی تاوەکو کۆتایی وەرز لەدەست دەدات.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ یوڤێنتوس بووە میوانی لایپزیگی ئەڵمانی و یارییەکەی 3-2 بردەوە.

بەڵام لە خولەکی شەشی یارییەکە گێڵسۆن برێمەری بەڕازیلی و بەرگیکاری یانەکە بەهۆی پێکانێکی سەخت یاریگای جێهێشت و یارییەکەی تەواو نەکرد.

ماڵپەڕی فەرمی یوڤێنتوس بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ برێمەر کراوە، دەرکەوتووە تووشی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی بووە.

ئەمەش بەمانەی ئەوەدێت ئەم وەرزە بۆ یاریزانە بەڕازیلییەکە کۆتایی هاتووە، چونکە بۆ چاکبوونەوە لە پێکانەکەی پێویستی بە نزیکەی نۆ مانگ دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button